ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا رەشنووسی یاسایەکی سزای نوێی دژ بە ڕووسیا و ئێران پەسەند کرد. پشتیوانانی یاساکە دەڵێن ئامانجی سەرەکی بریتییە لە زیادکردنی فشار لەسەر مۆسکۆ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی چوار ساڵەی دژ بە ئۆکرانیا. یاساکە ئێستا نێردراوە بۆ کۆشکی سپی و چاوەڕوانی واژۆی سەرۆک ترامپ دەکات.